كۆنگرێسمانێك لەسەر كشانەوەی ھێزەكانی ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستان رەخنە لە ترەمپ دەگرێت
K24 - ھەولێر
كۆنگرێسمانێكی ئه‌مەریكی رەخنە لە ترەمپ دەگرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، له دوای بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ له سووریا، ره‌نگه كورد به‌دوای رێگایه‌كی نوێ‌دا بگه‌ڕێت كه ره‌نگه رێگای سه‌ربه‌خۆیی بێت.
روبن گالیگۆ، ئه‌ندامی كۆنگرێسی دیموكراته‌كانی ئه‌مەریكا له تویتێكدا ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپی كردووه له سووریا و نووسیویه‌تی رێگه‌دان به‌وه‌ی توركیا بچێته باكوری سووریاوه، ده‌بێته هۆی دروستكردنی ناسه‌قامگیریی زیاتر‌و ئه‌وه‌ش وا ده‌كات چیدیكه كورد متمانه‌ی به ئه‌مەریكا نه‌مێنێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و كۆنگرێسمانه رایگه‌یاند، كه له‌دوای ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ ره‌نگه كورد به‌دوای رێگایه‌كی نوێ‌دا بگه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له خۆیان بكه‌ن كه یه‌كێك له‌و رێگایانه‌ش سه‌ربه‌خۆییه.