ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستان دەكشێتەوە

"بەمزووانە توركیا ئۆپەراسیۆن بۆ سەر باكووری سووریا ئەنجام دەدات"

K24 - ھەولێر

لە راگەیاندراوێكدا، كۆشكی سپی ئاشكرای كرد "توركیا بەمزووانە دەست بە ئۆپەراسیۆنی ماوە درێژی خۆی دەكات لە باكووری سووریا، بەڵام ئەمەریكا بەشداری و پاڵپشتی لەو ئۆپەراسیۆنە ناكات و لەناوچەكە دەكشێتەوە".

ئاماژە بەوەش دەكات، ئەمەریكا دوای شكستپێھێنانی داعش، چیدیكە لە ناوچەكانی باكووری سووریا نامێنێتەوە.

كۆشكی سپی راشیگەریاند "ئەمەریكا زۆر فشاری خستە سەر ئەڵمانیا و فەرەنسا و وڵاتانی دیكەی ئەوروپا بۆ ئەوەی چەكدارە داعشە دەستگیركراوەكانیان و خێزانەكانیان وەربگرنەوە، بەڵام ئامادە نەبوون، بۆیە ئەمەریكا چیدیكە ناچار نییە خەرجی ئەو چەكدارانە بكات و لەمەودوا توركیا بەرپرسی یەكەم دەبێت لە لەخۆگرتنی تەواوی ئەو چەكدارانە".

شەوی رابردوو ئەردۆغان و ترەمپ پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و ئەو لێدوانەی كۆشكی سپیش وەك ھەڵكردنی گڵۆپی سەوز بۆ ئۆپەراسیۆنی توركیا لێكدەدرێتەوە.

ھ.م