ھەسەدە ھێزەكانی ده‌خاته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
K24- ھەولێر
دواى هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی، هه‌سه‌ده هێزه‌كانی ده‌خاته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی هه‌سه‌ده بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند: "هێزه‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی فورات و ناوچه‌ی نێوان كۆبانێ و گرێ سپی خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه و ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا و جوڵه پێكردن به هێزه‌كانیان".
لەلایەكی دیكە مسته‌فا بالی، گوته‌بێژ به‌ناوی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "پابه‌ندین به رێكاره‌كانی ئاسایش و هه‌نگاوی پێویست بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه هه‌ڵده‌گرین، به‌ڵام دوودڵ نابین له به‌رگریكردن له خۆمان و هه‌ر هێرشێكی بێ پاساوی توركیا ده‌گۆڕین بۆ جه‌نگێكی گشتگیر له سنووره‌كانی سووریا و توركیا".
دوێنێ شەممە 5/10/2019 ئەردۆغان جارێكی دیكە ھەڕەشەی ھێرشكردنە سەر رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریای كردەوە و گوتی"ئاماده‌كارییه‌كانمان كردوون و پلانی ئۆپه‌راسیۆنمان ته‌واوكردووه، رێنمایی پێویستمان داوه. واده‌ی بڕیاردان و ده‌ستكردن به پرۆسه‌كه كردنه‌وه‌ی به‌رده‌م كانیاوه‌كانی ئاشتییه هێنده نزیكه ده‌توانین بڵێین ره‌نگه ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بێت. هه‌م له وشكانییه‌وه هه‌م له ئاسمانه‌وه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌نجامده‌ده‌ین".
ھ.م