وەزیری پەروەردەی ئیسرائیل: نزا بۆ کورد دەکەین
K24 – هه‌ولێر:
وەزیری پەروەردەی ئیسرائیل، نافتالی بێنێت لە تویتێکدا نووسیویەتی، لە ئێستادا، ئێمەی ئیسرائیلییەکان نزا بۆ خەڵکی کورد دەکەین کە لەژێر هێرشی دڕندانەی تورکیادان.
وەزیری پەروەردەی ئیسرائیل نووسیویەتی، وانەکە بۆ ئیسرائیل ساددەیە: "ئیسرائیل بەردەوام خۆی بەرگری لە خۆی دەکات. دەوڵەتی جوو هەرگیز چارەنووسی خۆی ناخاتە دەستی ئەوانی تر، ئەمە بە هاوڕێ مەزنەکەشمانەوە، کە ئەمەریکا یە".
لایخۆیەوە، بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، به توندی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر پارێزگا كوردییه‌كان له باكووری سووریا (رۆژئاوای كوردستان) ئیدانه کرد و رایگەیاندبوو، توركیا و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی، پاكتاوی كورد ده‌كه‌ن.
بنیامین نه‌ته‌نیاهو، له تویته‌ری خۆیه‌وه‌ی دوێنێ پێنجشەممە نووسیبووی، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریی مرۆیی بگه‌یه‌ننه "گه‌لی كوردی قاره‌مان".
ماوەی سێ رۆژە لەشکرکێشی سوپای تورکیا و چەکدارە یاخییەکانی سووریا بۆ رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و تاکو ئێستا هیچ کارێک لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ وەستانی جەنگ و ئاگربەست نەکراوە.
H.J