رێبه‌ری توركه‌كانی قوبرس: "كانی ئاشتیی" نییه كانی خوێنه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی قوبرسی توركی، مسته‌فا ئاكینجی رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی توركیا ده‌ستی داوه‌تێ له باكووری سووریا، "كانی ئاشتیی" نییه، به‌ڵكو كانی خوێنه.
ئاكنجی له تویته‌ر داواشی كردبوو، ئه‌نقه‌ره رێگه‌ی گفتوگۆ و دانووستان بگرێته به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانه‌دا، ئه‌نقه‌ره به توندی ره‌خنه‌ی له‌و سه‌ركرده‌یه‌ی توركه‌كانی قوبرس گرتووه و رایگه‌یاندووه، ئه‌و لێدوانه ده‌ربڕی هه‌ڵوێستی توركه‌كانی قوبرس نییه.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئاكنجی خۆی له‌و راستییه لاداوه، كه ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی توركیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، توركیا ئه‌و هێرشه به هه‌مان رووحی ئه‌و هێرشه ئه‌نجام ده‌دات، كه له 1974 كردییه سه‌ر یۆنان.