روانگه‌ی سووریا راگه‌یه‌ندراوێكی نوێی ره‌وشی شه‌ڕی بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رایگه‌یاند، سوپای توركیا و میلیشیاكانی هاوپه‌یمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر 220 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌دا گرتووه.
روانگه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و هێزانه ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك گوندی سه‌ر به سه‌رێ كانیدا گرتووه و له خۆرئاوای گرێ سپییه‌وه بۆ خۆرئاوای سه‌رێ كانی گه‌یشتوونه‌ته رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئێم4ی حه‌سه‌كه.
له چوارشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه سوپای توركیا له ئاسمان و زه‌وییه‌وه به هاوكاری گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كان ده‌ستیان به هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان كردووه.
روانگه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، تا ئه‌مڕۆ 112 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌سه‌ده گیانیان له‌ده‌ستداوه و له به‌رامبه‌ریشدا 81 چه‌كداری میلیشیاكان و 8 سه‌ربازی تورك كوژراوون، به‌ڵام توركیا ته‌نیا دانی به كوژرانی 5 سه‌ربازدا ناوه.