ئه‌ردۆغان سنووری "ناوچه‌ی ئارام"ی دیار كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند، به درێژایی 444 كیلۆمه‌تر و به قوڵی 32 كیلۆمه‌تر "ناوچه‌ی ئارام" له باكووری سووریا راده‌گه‌یه‌نین.
له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی حه‌وته‌می "ئه‌نجوومه‌نی توركیی" بۆ وڵاتانی ئاخێوه‌ری زمانی توركی، كه له باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربیجان به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌ردۆغان گوتی: "تا ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی چوار ملیۆن كه‌س بۆ پاراستنیان روویان له توركیا كردووه و 40 ملیار دۆلارمان بۆ خه‌رج كردوون".
گوتیشی: "ئێمه ناوچه‌ی ئارام به درێژی 444 كیلۆمه‌تر له خۆرئاواوه به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات و به قوڵی 32 كیلۆمه‌تر له باكووره‌وه بۆ باشوور درووست ده‌كه‌ین و په‌نابه‌ره‌كان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه ئه‌و ناوچه‌یه".