چێڵسی له پرێمه‌رلیگ سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی تۆمار كرد
له پرێمه‌رلیگ چێڵسی به سه‌ركردایه‌تی فرانك لامپارد به گۆڵێكی بێوه‌ڵام شكستی به نیوكاسڵ هێنا و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه هه‌ڵكشا.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 19 ئۆكتۆبه‌ری 2019، له گه‌ڕی نۆیه‌می پرێمه‌رلیگ و له له‌نده‌ن چێڵسی میوانداریی یانه‌ی نیوكاسڵی كرد.
گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له نیوه‌ی دووه‌م ماركۆس ئالۆنسۆی به‌رگریكاری ئیسپانی گۆڵێكی كوشنده‌ی له میوانه‌كه‌ی كرد و سه‌ركه‌وتنێكی به نرخی له نێو ستامفۆرد بریج بۆ چێڵسی به‌ده‌ستهێنا.
ماركۆ ئالۆنسۆ له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی وه‌رزی 2016 ـ 2017 تاوه‌كو ئێستا 16 گۆڵی له پرێمه‌رلیگ تۆمار كردووه.
چێڵسی ئه‌م وه‌رزه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی فرانك لامپاردی راهێنه‌ر 9 یاری له پرێمه‌رلیگ كردووه، 5 بردنه‌وه، 2 به‌رامبه‌ربوون و 2 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 17 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پله‌ی دووه‌می گرت.