ئەردۆغان جارێكی دیكە ھەڕەشە دەكات
K24 - ھەولێر
سەرۆك كۆماری توركیا لە نوێترین ھەڕەشەكانیدا رایدەگەیەنێت، ئەو بەڵێنانەی كە پێیاندراوە ئەگەر جێبەجێ نەكرێن ئۆپەراسیۆن دەست پێدەكەنەوە. دەشڵێت "ئەمانەی تورك ناناسن لە داھاتوودا دەیناسن".
رەجەب تەیب ئەردۆغان، گوتی: "ئەگەر ئەو بەڵێنانەی کە بە وڵاتەکەمان دراوە جێبەجێ نەکرێ ئەوا ھەروەکو پێشتریش چاوەڕێ ناکەین و لەگەڵ کۆتاییھاتنی کاتە دیارییکراوەکە، درێژە بە ئۆپەراسیۆنەکە دەدەین".
سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند: ''لە بەشێکی ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکەماندا ھێزەکانی رژێمی لێیە کە رووسیا پارێزگارییان لێدەکات. لەگەڵ پوتین-دا بابەتەکە تاوتوێدەکەم. پێویستە چارەسەرێکی بۆ بدۆزینەوە''.
گوتیشی: "ھێزەکانی رژێم لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆن ھەمان دۆخ بۆ ئەوێش راستە؛ ببێت ئەوا دەبێت و ئەگەر نەبوو ئەوا بەردەوام دەبین لە جێبەجێکردنی پلانەکانمان".
ئەردۆغان، گوتی: "ئەوانەی گەلی تورک ناناسن، بەڵام لە داھاتوودا دەیناسن. یان بەڕێزەوە دەیناسن یان کە پەندەکانیان وەرگرت دەیناسن".
ھ.م