ئۆلاند: ئه‌وانه‌ی نه‌مانده‌ویست سه‌ركه‌ون له سووریا سه‌ركه‌وتن
K24 - هه‌ولێر:
فرانسوا ئۆلاند، سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسا، به‌داخه‌وه‌یه بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی له سووریا ده‌گوزه‌رێت و ده‌ڵێت: "هه‌موو ئه‌وانه له سووریا سه‌ركه‌وتن كه نه‌مانده‌ویست سه‌ركه‌ون، له به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه بۆ ڤلادیمێر پوتین تا ده‌گاته ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان".
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی (فرانس پرێس) ئۆلاند گوتوویه‌تی: "چی روویدا له‌و قۆناخه‌ی كه به قۆناخی كۆتایی ناوده‌برێت له ململانێكانی سووریا؟، بێگومان ئه‌وانه سه‌ركه‌وتن كه نه‌مانده‌ویست سه‌ركه‌ون، رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، توركیا كه له راستیدا ده‌یه‌وێت هاوپه‌یمانه كورده‌كانمان راماڵێت، ڤلادیمێر پوتین كه به سه‌ربازه‌كانییه‌وه هات ئاشتی بڕه‌خسێنێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان پاڵپشتیی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی كرد و له رووخان رزگاریان كرد".
سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت: "هاوپه‌یمانی وڵاتانی رۆژئاوا كه پاڵپشتیی مافی مافخوراوانیان ده‌كرد و خۆم یه‌كێك له سه‌ركرده سه‌ره‌كییه‌كان بووم، له‌گه‌ڵ كورده‌كان داعشمان له‌ناوبرد. به‌ڵام ئێستا كورده هاوپه‌یمانه‌كانمان ده‌بینن ده‌رده‌كرێن له‌و ناوچانه‌ی كۆنترۆڵیان كردبوو، دوژمنهكهشیان ده‌بینن داعشه‌كان له خێوه‌تگاكان رزگار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان رێكبخه‌نه‌وه".
له‌و دیداره‌دا كه ئاژانسه فه‌ره‌نسییه‌كه به‌بۆنه‌ی چاپكردنی كتێبی (وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانی دیموكراسی) له‌گه‌ڵ فرانسوا ئۆلاند سازیكردبوو كه بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه 23/10/2029 بڵاوبكرێته‌وه، سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسا گوتوویه‌تی: "ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه داوا له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ین روونكردنهوهبدات، به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی ئه‌و سیاسه‌ته دژ به یه‌كانه‌ی بووه به‌هۆی قه‌یرانی جیاواز له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێمه‌دا".