مه‌سرور بارزانی: پێویسته‌ كۆتایی به‌ نەهامەتییەکانی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بێت

"هیوامانە کۆتایی بە شەڕ بێت و ئاشتی بێتە پێشەوە"
kurdistan24.net

K24 - دهۆك:

مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هیوامانە کۆتایی بە شەڕ بێت و ئاشتی بێتە پێشەوە، خوازیاریشین کۆتایی بە نەهامەتییەکانی خەڵکی رۆژئاوایی کوردستان بێت.

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان، سوپاسی خەڵکی هه‌رێمی کوردستانیشی كرد و رایگه‌یاند، کوردستان لەگەڵ دەوروبەرەکەی بەراورد ناکرێت و بە ئاشتی و ئارامی زیاتر پێش دەکەوێت.

سه‌رۆكی حكوومه‌ت راشیگه‌یاند، چاوەڕوانن بەغدا هەنگاوی کردەنی بۆ چارەسەری کێشەکان بگرێته‌به‌ر، لەسەرەتاوەش نیازپاکیمان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا دەربڕی و تێگەیشتنێکی باشیش لە بەغدا هەیە لەبارەی پرۆژە چارەسەرییەکان.

داواشی له‌ حكوومەتی عێراق كرد جددیتر کار بۆ چارەسەری کێشەکان بکات.