زیاتر لە 5 ھەزار ئاوارەی رۆژئاوا روویان لە ھەرێمی كوردستان كردووە

"دزەیی ھەرێمی كوردستان دەرگا و دڵی بۆ ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان كراوەیە"

K24 - ھەولێر

لەگەڵ دەستپێكردنی ھێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان، 5 ھەزار ئاوارە روویان لە ھەرێمی كوردستان كردووە.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا و لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری كوردستان24 راگەیاند: "ھەرچەندە پێدەچێت بەرپرسانی ئیدارەی لۆكاڵ لە رۆژئاوای كوردستان رێگری بكەن كە خەڵك رووبكاتە ھەرێمی كوردستان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تائێستا زیاتر لە 5 ھەزار كەس بە رێگەی دیكەوە لە رۆژئاواوە گەیشتوونەتە ھەرێمی كوردستان".

گوتیشی: "ھەرێمی كوردستان دەرگا و دڵی بۆ ئاوارەكان كراوەیە".

لەلایەكی دیكە ئاری حوسێن، پەیامنێری كوردستان24 لە دەڤەری ئاكرێ رایگەیاند، ئەمڕۆ ھەزار و 300 كەسی دیكە لە رۆژئاواوە ھاتوونەتە ھەرێمی كوردستان.

ھ.م