به‌هۆی "بازرگانی سێكس" سكاڵا له‌سه‌ر كه‌ناڵی BBC تۆمار ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێك، له باره‌ی "بازرگانی سێكس" له لایه‌ن كه‌ناڵی BBCى به‌ریتانی، ناڕه‌زایی و نیگه‌رانی زۆری له‌سه‌ر ئاستی عێراق و پیاوانی ئایینی له باشووری عێراق لێكه‌وتووه‌ته‌وه و سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كه تۆمار ده‌كرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، یه‌كێك له‌و پیاوه ئایینییانه‌ی قسه‌ی بۆ كه‌ناڵه‌كه كردووه، رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شێك له قسه‌كانی لابراوه و به گوێره‌ی ویست و ئاره‌زووی به‌رهه‌مهێنه‌ری راپۆرته‌كه دانراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش كارێكی ره‌تكراوه‌یه.
به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی سكاڵاكه، ئه‌و كه‌ناڵه راپۆرته‌كه‌ی به شێوه‌یه‌ك مۆنتاژ كردووه، كه خزمه‌ت به ئامانجه‌كه‌ی بكات و باس له‌وه ده‌كات، یه‌كێك هاتووه‌ته نووسینگه فه‌رمییه‌كه‌ی ئه‌و پیاوه ئایینیه و پرسیاری له باره‌ی هاوسه‌رگیری هه‌میشه‌یی كردووه، به‌ڵام راپۆرته‌كه وا مۆنتاژكراوه‌ته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی باس له هاوسه‌رگیری كاتی "موتعه" بكات، كه به گوێره‌ی ئه‌و پیاوه ئایینییه، ئه‌وه‌ش راست نه‌بووه و راستییه‌كه شێوێندراوه.
له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره ئه‌و پیاوه ئایینیه، به‌ناوی "دكتۆر سالم" بڕیاریداوه سكاڵا له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كه تۆمار بكات و روونی ده‌كاته‌وه، راپۆرته دۆكیومێنته‌رییه‌كه "گۆڕین و ساخته‌كردنی راستییه‌كانه له به‌رده‌م رای گشتی" و ئه‌و كاره‌ش به "به ئامانجگرتنی ده‌وڵه‌تی عێراق" له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
راپۆرته دۆكیومێنتارییه‌كه له‌لایه‌ن "نه‌وال ئه‌لمه‌قحه‌فی" ئاماده‌كراوه و رۆژی 5ی ئۆكتۆبه‌ری 2019 له شاشه‌ی BBC، له ژێر ناوی "بازرگانی جنس" په‌خشكراوه.
وه‌ك دكتۆر جه‌مال باسی ده‌كات، وێنه‌گرتنی راپۆرته‌كه، به شێوه‌یه‌كی نایاسایی بووه و له چه‌ند شوێنێكی به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وێنه‌گیراوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه ئاماده‌كاری راپۆرته‌كه، "شۆفێری تاكسی" وه‌كو "پیاوانی ئایینی و سه‌ید" نیشانداوه و چه‌ندین پێشێلكاری دیكه‌ی یاسایی كراوه.
ئ. م