كاروانێكی سوپای رووسیا روویكرده كوبانێ
K24 – هه‌ولێر:
كاروانێكی هێزه‌كانی رووسیا له رووباری فورات په‌ڕینه‌وه و روویان له شاری كوبانێی رۆژئاوای كوردستان كرد.
كه‌ناڵی (RT)ی رووسیا بڵاوی كرده‌وه، چوونی ئه‌و كاروانه‌ی هێزه‌كانی رووسیا بۆ كوبانێ له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی دوێنێی نێوان توركیا و رووسیادایه.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، هێزه كوردییه‌كان به قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر له سنووری توركیا دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی گرێ سپی، سه‌رێ كانی و كوبانێ ده‌كه‌ونه سنووری ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی توركیا و رووسیا له‌سه‌ری رێككه‌وتوون.
هاوكات، هێزه رووسییه‌كان روو له‌و ناوچانه ده‌كه‌ن، كه به ده‌ست هه‌سه‌ده‌وه‌ن و له ماوه‌ی 150 كاتژمێردا ده‌بێت هه‌سه‌ده و یه‌په‌گه له ته‌واوی ناوچه‌كانی سنووری ناوچه‌ی ئارام بكشێنه‌وه.
دواتر وه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ ئه‌مڕۆ به ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی راگه‌یاندووه، ئیداره‌یه‌كی خۆجێی دروست ده‌كرێت و ده‌سه‌ڵات ده‌درێته ده‌ست عه‌ره‌ب له ناوچه‌كان.
چاوشئۆغلۆ گوتیشی: ئه‌گه‌ر كورد له ناوچه‌كان هه‌بن، ئه‌وا به‌شداریان پێ ده‌كرێت له به‌ڕێوه‌بردندا.