مه‌فره‌زه‌یه‌كی په‌كه‌كه كادرێكی پارتی له باڵه‌كایه‌تی ده‌ڕفێنن
K24- هه‌ولێر:
دڵشاد وه‌سانی، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ماوه‌ی 12 رۆژه برایێكی به ناوی عه‌بدوڵڵا وه‌سانی، كارگیڕی لێژنه‌ی ناوچه‌ی قه‌سرێی سه‌ر به لقی 26ی گوڵانی پارتیی دیموكراتی كوردستان، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی په‌كه‌كه‌وه رفێندراوه و تا ئێستا هیچ سوراخێكی نازانن و داواش ده‌كات، براكه‌ی ئازاد بكرێت.
وه‌سانی گوتیشی: كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی 10ی ئه‌م مانگه، مه‌فره‌زه‌یه‌كی پارتیی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی له ده‌رگا بده‌ن، خۆیان به‌سه‌ر دیواری حه‌وشه‌ی ماڵی براكه‌یدا له گوندی وه‌سانی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی هه‌ڵداوه‌ته ژووره‌وه و له‌پێش چاوی هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی بردوویانه و تا ئێستاش بێسه‌روشوێنه.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئاشكراشی كرد، تا ئێستا چه‌ندین كه‌سایه‌تیی ناوچه‌كه‌یان ناردووه‌ته لای په‌كه‌كه و داوایان لێ كردووهن ئازادی بكه‌ن، به‌ڵام هیچ سوودێكی نه‌بووه و ده‌ستاوده‌ستیان پێ ده‌كه‌ن.
پێشتریش وه‌سانی له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، له‌باره‌ی رفاندنی براكه‌ی له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه باسی ئه‌وه‌ی كردبوو، "ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه هەموو کورد یەك هەڵوێستە و لەگەڵ ئازارەکانی ڕۆژئاوادان، کەچی ئەوان خەڵك لە باشوور دەگرن، چەند ڕۆژێکە بێدەنگیم کردووە، نەوەکوو کەسانێك بڵێن کاتی ئەوە نییە باسی هیچ حزبێك بکرێ، بەڵام کە دەسگیرکردنەکە 10ڕۆژی تێپەڕاند و تا ئێستاش چارەنووسی نازانین، ناچار بووم قسە بکەم، عەبدوڵڵای برام نەخۆشە و دەرمانی چارەسەری هەیە، کەسوکارمان پێیان گوتبوون دەرمانی بۆ ببەن، بەڵام بەداخەوە ئەو جەماعەتە ئامادە نەبوون دەرمانەکە وەربگرن و بۆی ببەن، گوتبوویان نازانین لەکوێیە".
H.B