لـه واشـنـتـن داوای بانگهێشتی مـه‌زڵـوم كـوبـانـێ ده‌كـرێـت
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆنگرێس له هه‌ردوو پارتی كۆماری و دیموكراته‌كان داوایان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان كرد، به په‌له ڤیزا بداته مه‌زڵوم كوبانێ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی واشنتن بكات.
هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانی كۆنگرێس (لیندسی گراهام، مارشا بلاكبێرن، كریس ڤان هۆلین، گین شاهین، ریچارد بلۆمنتاڵ) داوایان له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ كردووه، ڤیزا بۆ مه‌زڵوم كوبانێ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌ربكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سه‌ردانی واشنتن بكات و له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌وشی باكووری سووریا تاوتوێ بكات.
ئه‌م داوایه‌ش دوای ئه‌وه هات، كه دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، سزاكانی سه‌ر توركیای هه‌ڵگرتووه و پرۆسه‌ی ئاگربه‌ست هه‌میشه‌یی ده‌بێت له باكووری سووریا.
هه‌روه‌ها دوێنێ دوای ئه‌وه‌ی مه‌زڵوم كوبانێ سوپاسی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكای كرد بۆ وه‌ستاندنی هێرشه‌كانی توركیا، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له رێی تویته‌ره‌وه سوپاسی كرد.