یوڤێنتۆس پلانێكی بۆ گواستنه‌وه‌ی مباپێ و نێیمار داڕشتووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه كه یوڤێنتۆس پلانێكی بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار و مباپێ داڕشتووه و پاره‌ی پێویستیشی بۆ كڕینی ئه‌و دوو یاریزانه ئاماده‌یه.
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دێللۆ سپۆرت له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی یوڤێنتۆس بڕی 300 ملیۆن یۆرۆی قازانج كردووه و ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌ك خه‌رجی بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌رپرسانی یوڤی لیستێیان بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ئاماده كردووه، ده‌یانه‌وێت له هاوینی داهاتوو له نێو ئه‌و لیسته‌دا 2 ئه‌ستێره به‌ربژێر بكه‌ن و بیگوازنه‌وه.
له نێو لیسته‌كه‌دا ناوی نێیمار و مباپێ ده‌بینرێت، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له پۆڵ پۆگبای ناوه‌راستكاری مانچێسته‌ر یونایتد، جادون سانچۆ ئه‌ستێره‌ی دۆرتمۆند، جواو فێلیكس ئه‌ستێره بچووكه‌كه‌ی ئاتڵێیكۆ مه‌درید له‌گه‌ڵ سۆن هیۆنگ مینی هێرشبه‌ری تۆتێنهام.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه یوڤێنتۆس ئێستا خاوه‌نی ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك كریستیانۆ رۆناڵدۆیه، به‌ڵام به‌رپرسانی یانه‌كه خه‌ون به‌وه ده‌بینن ئه‌ستێره‌ی زیاتر بگوازنه‌وه، به‌شێكی زۆر له تواناكانیان له مباپێ و نێیمار كۆكردۆته‌وه.