هه‌ولێر.. له رووادێكی هاتووچۆدا ئافره‌تێك گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ، له نزیك دووڕیانی ناحیه‌ی رزگاری، ئافره‌تێك به ناوی "سه‌راب سالم" گیانی له‌ده‌ستدا و هاوسه‌ر و 4 له منداڵه‌كانیشی بریندارن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 26ی10/2019 روویداوه، پیاوه‌كه به‌ناوی "ئه‌ركان عه‌بدولستار" شۆفێری ئۆتۆمبێلی هیوندای ئه‌لێنترا بووه، كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلیه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌رچووه و له ئاكامدا رووداوه‌كه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ته‌رمی ئافره‌ته‌كه، كه دایكی چوار منداڵه، گه‌یه‌نراوه‌ته پزیشكی دادی و هاوسه‌ر و منداڵه‌كانیشی بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
ئ. م