"پێرێز و زێدان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه گه‌یشتنه رێككه‌وتن"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ریال مه‌درید بۆ چاودێریكردنی یاریزانێك نوێنه‌ریان بۆ ئیبتاڵیا ناردووه.
پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه زینه‌دین زێدان و فلۆرێنتینۆ پێرێز له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی فابیان رۆیزی ناوه‌راستكاری ئیسپانی یانه‌ی ناپۆلی رێككه‌وتوون و له‌م پێناوه‌شدا نوێنه‌رێكیان بۆ چاودێریكردنی ئه‌و یاریزانه ناردۆته‌وه ئیتاڵیا.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو به‌رپرسانی ریال مه‌درید ئاماده‌نه 22 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ ئیسكۆ له پێناو ئه‌و یاریزانه بده‌نه یانه‌ی ناپۆلی.
فابیان رۆیزی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، به قاچی چه‌پ یاری ده‌كات، وه‌ك ناوه‌راستكارێكی پێشه‌وه یاری ده‌كات و پێشتر له ئه‌كادیمیای یانه‌ی ریال بێتیس پێگه‌یشتووه، هه‌ر له‌و یانه‌یه‌ش له هاوینی 2018 به به‌های 30 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ناپۆلی، له‌گه‌ڵ یانه ئیتاڵیاییه‌كه له كۆی 50 یاری 8 گۆڵ و 4 ئاسیستی هه‌یه.