بڵاوكردنەوە ڤیدیۆیی بە دیل گرتنی كچە شەڕڤانێك نیگەرانی لێدەكەوێتەوە
K24 - قامیشلو
بڵاوبوونهوهی گرتەیەکی ڤیدیۆیی به دیلگرتنی کچە شەرڤانێکی رۆژئاوای کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، رهخنه و توهڕیی زۆری بهدوای خۆیدا هێناوه. سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لە کانتۆنی جزیرە بڵاوکردنەوه و بێ رێزكردن بە کچە شهڕڤانهكه ئیدانە دەکات و دەڵێ "به داخهوه کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بێدەنگە بەرامبەر ئهو سووكایهتییهی به دیلێکی شەڕ".
چالاکوانێکی سەربەخۆی ژنانیش لە قامیشلو به پێویستی دهزانێت فشاری نێودهوڵهتی بخرێته سهر حكوومهتی توركیا له پێناو پاراستنی گیانی ئهو كچه شهڕڤانه.
چەند رۆژێك لەمەوبەر چەكدارە میلیشیاكانی سووریای سەر بە توركیا گرتە ڤیدیۆییەكیان بڵاوكردەوە كە كچە شەڕڤانێك بەناوی چیچەك كۆبانێ بە دیل دەگرن و بریندارە، لە ڤیدیۆیەكەدا بێڕێزی بەو كچە شەڕڤانە دەكەن. دوێنێش وێنەی چیچەك بڵاوكرایەوە كە لە نەخۆشخانەیەكی توركیایە.
ئەڤین جومعە، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لە كانتۆنی جزیرە بە كوردستان24ی راگەیاند: "داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ دەكەین، كە ژیانی ئەو كچە شەڕڤانە بپارێزن و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان مامەمەڵە لەگەڵ دیلەكان بكەن".
ھەر پەیوەست بە بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆیی دیلێكی ژن، شهمس عەنتەر چالاکوانی بواری ژنان لە قامیشلو دەڵێ: "ئەو جۆرە مامەڵە كردنە لەگەڵ دیلەكان بەدەرە لە یاسا و بەھاكان، دیلەكانیش مافیان ھەیە و نابێ مافیان پێشێل بكرێت".
ھ.م