"پێرێز هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆ ده‌ستپێكردووه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید په‌یوه‌ندی به كریستیانۆ رۆناڵدۆ كردووه و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ مه‌درید لێكردووه.
تۆڕی هه‌واڵی (دیاریۆ گۆڵ)ـی ئیسپانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت كریستیانۆ بگه‌ڕێنێته‌وه ریال مه‌درید و پێشنیازی ئه‌وه‌ی بۆ كردووه كه ببێته باڵیۆزی ریال مه‌درید له جیهان.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه: پێرێز ده‌یه‌وێت به گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆ په‌یوه‌ندییه‌كی باشتر له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه دروست بكات و سوود له كه‌سایه‌تی كریستیانۆ ببینێت تا به‌هێزه‌وه خۆی بۆ داهاتوو ئاماده بكات و ته‌نانه‌ت بوونی كریستیانۆ كارئاسانییه‌كی زۆر ده‌بێت بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره لاو و ناوداره‌كان بۆ ریال مه‌درید.
كریستیانۆی ته‌مه‌ن 34 ساڵ، گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس تا كۆتایی 2021ـه و پێشبینی ده‌كرێت به‌رپرسانی یانه‌كه گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ چه‌ند وه‌رزێكی تر درێژ بكه‌نه‌وه.