هه‌سه‌ده: به‌غدادیی له ژێر هه‌ژموونی توركیا كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)، رێدور خه‌لیل، رایگه‌یاند، توركیا چه‌ترێكی سیاسی و ئه‌منیی بۆ پاراستنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی درووست كردبوو، كاتی ئه‌وه‌یه پرسیاری ئه‌وه له توركیا بكرێت، به‌غدادیی بۆ له ئیدلب بوو.
رێدور خه‌لیل له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گوتی: ئه‌و ئۆپراسیۆنه سه‌لماندی كه توركیا چه‌تری سیاسی و ئه‌منی بۆ پاراستنی به‌غدادیی دابین كردبوو. ئه‌و چه‌تره‌ش ته‌نیا بۆ به‌غدادیی نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ هه‌موو گرووپ و میلیشیا تیرۆریستییه‌كانه كه ئێستا له باكووری سووریا‌ن و پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و پرسیاره له توركیا بكه‌ن له باره‌ی ئه‌و پشتیوانییه‌ی پێشكه‌شی به گرووپه‌كانی ده‌كات و مه‌به‌ست و ئامانجی توركیا له‌و كاره چییه.
روونیشیكرده‌وه، دوای كۆتایهاتنی شه‌ڕی باغۆز، له 23ی مارس، هه‌واڵگری هه‌سه‌ده زانیاری جێی متمانه و دڵنیایی به ده‌ست گه‌یشت، كه به‌غدادیی چووه‌ته ئیدلب و له كاتی خۆیدا ئه‌و زانیارییه‌شمان بڵاو كرده‌وه و دامانه رایگشتی.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا دڵنیابووینه‌وه له شوێنی مانه‌وه و خۆحه‌شاردانی به‌غدادیی و ئه‌و زانیاریانه‌مان دایه لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی، به تایبه‌تی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا (سی ئای ئه‌ی) و دواتر ئۆپراسیۆنه‌كه به به‌شداری راسته‌وخۆی هه‌واڵگری هه‌سه‌ده ئه‌نجام درا.
دووپاتیشیكرده‌وه، كوژرانی به‌غدادی ده‌ستكه‌وتێكی مێژووییه و له ئه‌نجامی هاوكاری نێوان هه‌سه‌ده و ئه‌مه‌ریكا هاتووه‌ته ئاراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و ئۆپراسیۆنه بۆ ماوه‌ی مانگێك دواكه‌وت به هۆی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانمان.
رێدور خه‌لیل، هۆشداریشی دایه جیهان سه‌باره‌ت به هاتنی گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا بۆ ناوچه‌كانی سه‌رێ كانی و گرێ سپی و ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له بار بۆ دووباره به‌رهه‌مهێنانی داعش له ناوچه‌كه.