بوفۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا؟

بوفۆن به‌خێرایی هاته‌ ده‌نگ

جیان لویجی بوفۆن گۆڵپارێزی ئیتاڵی دەنگۆی گەڕانەوەی بۆ ریزی هەڵبژاردەکەی رەتدەکاتەوە و داواش دەکات هەمووان پێکەوە پشتگیری یاریزانە لاوەکانی هەڵبژاردەکەیان بکەن.

بوفۆنی ته‌مه‌ن 41 ساڵ، له‌ میانه‌ی لێدوانێكدا كه‌ له‌ پێگه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا بڵاو بۆته‌وه‌، ده‌شڵێت: بابەتی گەڕانەوەم بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دوورە لە راستی و هیچ پرۆژەیەکیشم بۆ ئەم مەبەستە نیە، هەڵبژاردەکەمان ماوەیەکە لەگەڵ چەندین یاریزانی لاو خۆی رێک دەخاتەوە و ئاست و ئەنجامی باشیان هەبووە.

بوفۆن گوتیشی: دۆنارۆما لە ناو گۆڵدا وەک ئەڵماس وایە، ئەو لاوێکی خاوەن توانایەکی باشە و دڵنیاشم لە داهاتوودا ئاستی باشتر دەبێت، ئەو یاریزانێکی لاوە و رێگەیەکی درێژی لە پێشە، بۆیە پێویستە هەموومان پشتگیری بکەین.

بوفۆن گوتیشی: بێجگە لە دۆنارۆما چەندین گۆڵپارێزی دیکەی خاوەن توانای بەرزمان لە ریزی هەڵبژاردەکەمان هەیە، بۆیە من پێموایە ئیتاڵیا هیچ کێشەیەکی لەگەڵ گۆڵپارێزەکان نییە و ئەوەی بە ئێمەش بکرێت ئامادەین بە هەموو شێوەیەک لە دەرەوەی پێکهاتەکە پشتگیریان بکەین.

جیانلویجی بوفۆن پێشتر بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئۆكتۆبه‌ری 1997 یه‌كه‌مین یاری به‌ درێسی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا ئه‌نجامدا، به‌گشتی 176 یاری به‌ درێسی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌.