ته‌رمی به‌غدادی فڕێ درایه ده‌ریاوه
K24 – هه‌ولێر:
تۆڕی هه‌واڵی "فۆكس نیوز" بڵاویكرده‌وه، ته‌رمی خه‌لیفه‌ی داعش، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، كه شه‌وی شه‌ممه له ئۆپراسیۆنێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا له "ئیدلب"ـی سووریا كوژرا، له ده‌ریادا نێژراوه.
دوێنێ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، هه‌واڵی كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی راگه‌یاند.
به گوێره‌ی گوته‌ی تره‌مپ، "ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له تونێلێكی داخراودا گیری خواردووه و خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و خۆی و منداڵه‌كانی كوژراوون".
گوتیشی: "دوای كوژرانی پشكنینی دی ئێن ئه‌ی بۆ ناسینه‌وه‌ی به‌غدادی كراوه و ده‌ركه‌وتووه، ئه‌نجامه‌كه ئه‌رێنییه".
دوای كوژرانی به‌غدادی، گوته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، رێدوور خه‌لیل، له كۆنفرانسێكی میدیاییدا، رایگه‌یاند، "هه‌سه‌ده رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له ده‌ستنیشانكردنی شوێنی خۆحه‌شاردانی به‌غدادی و له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری هه‌سه‌ده توانراوه شوێنه‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه".
گوتیشی: "له ئاكامی ئۆپراسیۆنێكی دیكه‌ی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا و هه‌سه‌ده، گوته‌بێژی داعش، ئه‌بو حه‌سه‌نی موهاجیر، كه ده‌سته‌ڕاستی به‌غدادیی بووه كوژراوه".
سه‌رچاوه: فۆكس نیوز
ئ.ر