به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا شێوازی شاردنه‌وه‌ی پارچه‌كانی جه‌سته‌ی به‌غدادی ئاشكرا ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
سێ به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیان گوتووه، پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 26/10/2019، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش له ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تدا له ده‌وروبه‌ری شاری ئیدلبی سووریا، پارچه‌كانی جه‌سته‌ی به‌غدادی، خراوه‌ته ده‌ریاوه، پاش ئه‌وه‌ی رێوره‌سمی ئایینی به‌گوێره‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی بۆ كراوه.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به‌غدادی له ده‌ست هێزه تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ناو تونێلێكی داخراودا رایده‌كرد و ناچار بووه پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ی بته‌قێنێته‌وه و به‌و جۆره كوژراوه.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی نه‌یانویستووه ناویان بهێنرێت، ورده‌كاریی دیكه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه نه‌داوه كه رێوڕه‌سمه ئاینییه‌كه‌یان تێدا ئه‌نجامداوه و گوتوویانه، پێده‌چێت پارچه‌كانی جه‌سته‌ی خرابێته ده‌ریاوه.
جه‌نه‌راڵ مارك میلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "سوپای ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌كی گونجاو پارچه‌كانی جه‌سته‌ی به‌غدادیان شاردووه‌ته‌وه، ئه‌و‌ه‌ش به‌گوێره‌ی ئه‌و رێوشوێنه په‌یڕه‌وكراوانه بووه كه له ململانێی چه‌كداریدا په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ین".
به‌هۆی شێوازی كوژرانی به‌غدادی كه خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه، پێناچێت هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هاوشێوه‌ی ئوسامه بن لادن، رێبه‌ری پێشووی قاعیده رێوڕه‌سمی گونجاویان بۆ به‌خاكسپاردنی سازكردبێت.
ساڵی 2011 كاتێك هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكا له پاكستان ئوسامه بن لادنیان كوشت، گوللـه‌یه‌كیان نابوو به نێوچه‌وانییه‌وه و پاشتر ته‌رمه‌كه‌یان شۆردووه و كفن كرابوو و به فڕۆكه‌ی كارل فینسن گواستریه‌وه و به زمانی عه‌ره‌بیش ماڵئاوایی لێكرابوو. به‌ڵام هێشتا هیچ ڤیدیۆ و زانیارییه‌كی فه‌رمی له‌سه‌ر شێوازی به‌خاكسپاردنی به‌غدادی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.