له دربێسی هێرش كرایه سه‌ر كاروانێكی سوپای رووسیا
K24 – دێربێسی:
په‌یامنێری كوردستان24، له دربێسی رایگه‌یاند، كاروانێكی هێزه‌كانی پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا په‌لامار درا و ده‌نگی ته‌قینه‌وه و ته‌قه بیسترا.
كامێرای كوردستان24، له نزیكه‌وه وێنه‌ی به ئامانجگرتنی كاروانی پۆلیسی سه‌ربازی رووسیای به شێوه‌ی راسته‌وخۆ تۆمار كردووه.
به گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێری كوردستان24، له ئاكامی ئه‌و په‌لاماره شه‌ش هاووڵاتی و ژماره‌یه‌ك پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا بریندار بوون.