یاری نێوان عێراق و ئێران له‌سه‌ر یاریگه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێت؟
عه‌بدولخالق مه‌سعوود سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هیچ واده‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولی نایابی عێراق دیار نییه، ده‌شڵێت: هه‌فته‌یه‌ك پێش ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌ی نێوان عێراق و ئێران ناوی ئه‌و شوێنه دیاری ده‌كرێت كه یارییه‌كه‌ی لێ ده‌كرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 29 ئۆكتۆبه‌ری 2019، عه‌بدولخالق مه‌سعوود سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كان هیچ واده‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولی نایابی عێراق دیار نییه، گوتیشی: نامانه‌وێت به‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كه گیانی هاوڵاتیان و هانده‌رانی وه‌رزشی بكه‌وێته مه‌ترسی.
سه‌رۆكه كورده‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ڕه‌تی كرده‌وه كه هیچ واده‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كه ده‌ستنیشان كرا بێت، ده‌شڵێت: چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین دۆخی عێراق چی به‌سه‌ر دێت و له ئێستادا ناتوانین هیچ واده‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كان دیاری بكه‌ین.
له به‌رسیڤێكی كوردستان24، له باره‌ی ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی یاریی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌رامبه‌ر ئێران بۆ سه‌ر یاریگه‌ی هه‌ولێر، عه‌بدولخالق مه‌سعوود ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد هیچ بڕیارێكی له‌مجۆره نه‌دراوه، گوتیشی: تا 14ـی ئه‌م مانگه هیچ شتێك له باره‌ی ئه‌م بابه‌ته ڕوون نییه.
عه‌بدولخالق مه‌سعوود گوتیشی: بڕیاری گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كانی عێراق بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاری به‌سرا په‌یوه‌ندی به فیفا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا هه‌یه، هه‌فته‌یه‌ك پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه‌ی نێوان عێراق و ئێران شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.