چه‌ند جۆرێك ده‌رمانی قه‌ده‌غه‌كراو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
K24 - هه‌ولێر:
لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌ر به كوالیتی كۆنتڕۆڵی ده‌رمان له هه‌ولێر، ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند جۆرێك ده‌رمانی قه‌ده‌غه‌كراودا گرت.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، لێژنه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن هه‌ڵمه‌تێكیان له هه‌ولێر ده‌ستپێكردووه و دوای پشكنین ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند جۆرێك ده‌رمانی قاچاخدا گرت.
دكتۆر هێژا، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ماوه‌ی ساڵێكه به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، به قاچاخ ده‌هێنرێنه ئه‌و شوێنانه‌ی كه ده‌رمانی گیایی ده‌فرۆشن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مادده‌ی كیمیاییان تێدایه، به‌ڵام به‌ناوی ده‌رمانی گیایی ده‌فرۆشرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هیچ ده‌رمانێك به‌بێ تێپه‌ڕبوون به كوالیتی كۆنتڕۆڵ بهێنرێت، چ گیایی بێت یان كیمیایی، به قاچاخ داده‌نرێت و ده‌رمانه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
ئ. م