له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 40 هه‌زار پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با بۆ ماڵان به‌ستراوه
K24 – هه‌ولێر:
له سه‌ره‌تای مانگی ئابی ئه‌مساڵه‌وه وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ستیكردووه به‌به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك بۆ سه‌رجه‌م هاوبه‌شه‌كانی, تا ئێستا ڕووپێوی بۆ 292 هه‌زار پێوه‌ر كراوه.
زیاتر لە 41 هه‌زار پێوه‌ریش به‌ستراوه، ئومێد محه‌مه‌د، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ كوردستان24 باسی له‌وه كرد، تاكه رێگای زانستی بۆكۆنتڕۆڵكردنی هاوبه‌شه‌كان و به‌كارهێنانی كاره‌بای نیشتمانی پێوه‌ری زیره‌كه وا بڕیاره له‌ماوەی 18 مانگدا سه‌رجه‌م پێوه‌ره‌كان ببه‌سترێت. به‌مه‌ش خه‌رجیه‌كی زۆر بۆحكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ساڵانه بۆ به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با خه‌رجی ده‌كات.
ساڵانه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕە بودجەیەك بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و خزمەتگوزاری وێستگه‌كان ته‌رخان ده‌كات، جیا له‌مانه‌ی هاووڵاتیان ناڕازین له پێدانی كاره‌بای نیشتمانی. ئه‌مه جیا له‌وه‌ی زیاتر له 2 ملیار دیناری قه‌رزی لای هاوبه‌شكانیه‌تی.
بۆیه ئێستا وه‌زاره‌تی كاره‌با بڕیاری داوه له ڕێی دانانی پێوه‌ری زیره‌كه‌وه هه‌م كاره‌بایه‌كی زیاتر به‌هاوبه‌شه‌كانی بدات، هه‌میش بتوانێت خه‌رجیه‌كی زۆر كه‌م بكاته‌وه. داهاتێكی زۆر بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه.