میلیشیایه‌كی نه‌یاری داعش به پاره پاسه‌وانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كردووه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"ی ئه‌مه‌ریكی زانیاری نوێی له باره‌ی ورده‌كاری ژیان و كوژرانی "ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی" له گوندێكی سه‌ر به ئیدلب بڵاوكرده‌وه.
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، له ئاكامی ئۆپراسیۆنێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر گوندی "بریشا"ی سه‌ر به "ئیدلب" و نزیك له سنووری توركیا، كوژرا.
رۆژنامه‌كه له زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا، بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌غدادی له‌گه‌ڵ گرووپی میلیشیاكانی "حراس ا‌لدین" رێككه‌وتبوو، كه پارێزگاری لێبكه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناكۆكی له نێوانیاندا هه‌بوو.
باسی له‌وه‌شكردووه، "به‌غدادی چه‌ند جارێك پاره‌ی داوه‌ته ئه‌و میلیشیایه. به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئه‌مه‌ریكا كه‌وتوون، 67 هه‌زار دۆلار دراوه‌ته ئه‌و میلیشیایه".
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا وتویانه: "به‌غدادی توانیویه‌تی ئه‌و میلیشیایه رازی بكات، ئاسایشی بۆ دابین بكه‌ن و ژیانی بپارێزن"، ئه‌مه له كاتێكدایه، هه‌ردوو گرووپی داعش و حراس ا‌لدین شه‌ڕ له نێوانیاندا هه‌بووه.
"نیویۆرك تایمز" باسی له‌وه‌ش كردووه، ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر ده‌فته‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدادی.
توێژه‌ری زانكۆی "جۆرج واشنتن"، ئه‌سعه‌د محه‌مه‌د، كه كارمه‌ندی خانه‌نشینكراوی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكایه، لێكۆڵینه‌وه‌ی له باره‌یه‌وه كردووه و ئاشكرایكردووه، "له ماوه‌ی ساڵانی 2017 و 2018 به‌غدادی پاره‌ی داوه‌ته ئه‌و گرووپانه".
له ده‌فته‌ره‌كه‌دا هاتووه، "جارێكیان به‌غدادی 7 هه‌زار دۆلاری داوه‌ته "حراس ا‌لدین" به مه‌به‌ستی دابینكردنی باره‌گا بۆ ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له ویلایه‌تی خه‌یره‌وه روویان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و میلیشیایه كردووه".
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، "له مانگی شوباتی رابردوودا، داعش نه‌ك ته‌نیا توانیویه‌تی ئه‌و میلیشیایه‌ی نزیك له توركیا رازی بكات، هاوكاری بكات، به‌ڵكو وایكردووه، ئه‌و گرووپه به ته‌واوی خزمه‌تی داعش بكات".
دوو به‌رپرسی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا، باسیان له‌وه كردووه، "تۆمارێكیان به‌ر ده‌ست كه‌وتووه، تێیدا ده‌ریخستووه، به‌غدادی له مانگی ته‌مموزی رابردووه‌وه چووه‌ته ئه‌و حه‌شارگه‌یه‌ی كه تێیدا كوژرا".
به پێی زانیاری رۆژنامه‌كه، "هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ی سێ مانگ و نیوی رابردوو، چاودێری ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كات، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی ئاسمانی ناوچه‌كه له ده‌ستی رووسیا و سووریا بووه، میلیشیاكانی قاعیده‌ش له‌و ناوچه‌یه بوون، نه‌یانتوانیوه ئۆپراسیۆنه‌كه ئه‌نجام بده‌ن".
به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كان باسیان له‌وه‌شكردووه، "ئیداره‌ی تره‌مپ له سه‌روبه‌ندی كشانه‌وه‌ی له سووریا ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بووه، شوێنپێی به‌غدادی ون بكات، بۆیه په‌له‌ی كردووه له هێرشه‌كه‌ی".
به‌رپرسه‌كان ئاشكراشیان كردووه، "به‌غدادی به هۆی سیخوڕی كردنی یه‌كێك له یاوه‌ره‌كانییه‌وه ئاشكرا بووه".
ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه به‌غدادیان بینیوه و دواتر ده‌ستگیركراوون، دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، "به‌غدادی متمانه‌ی زۆر كه‌م به ده‌وروبه‌ری هه‌بووه. ته‌نیا چه‌ند كه‌سێكی كه‌م جێی متمانه‌ی بوونه".
به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كان باسیان له‌وه‌شكردووه، "توانراوه شه‌ش مۆبایل و چوار لاپ‌تۆپ له حه‌شارگه‌كه‌ی به‌غدادی بدۆزنه‌وه، كه ده‌كرێت زانیاری زۆرتریان له باره‌ی به‌غدادییه‌وه تێدا بێت".
سه‌رچاوه: الحرة
ئ.ر