جيا له ناتۆ ئه‌وروپاییه‌كان باس له فه‌رمانده‌ییه‌كی هاوبه‌شی سه‌ربازی ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
له وتارێكدا، كه ئیلیا پۆلۆنسكی، نووسه‌ر و توێژه‌ری رووسی له رۆژنامه‌ی (Voyennoye Obozreniye)ی رووسی بڵاویكردووه‌ته‌وه، باسی له‌وه كردووه، ئه‌وروپاییه‌كان هه‌ندێك هه‌نگاویان ناوه بۆ درووستكردنی فه‌رمانده‌ییه‌كی هاوبه‌شی سه‌ربازی، كه ره‌نگه ببێته هۆی دابڕانی زیاتریان له ئه‌مه‌ریكا و ده‌رچوونی یه‌كێتییه‌كه‌یان له په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ).
له وتاره‌كه‌دا هاتووه: له به‌ری خۆرهه‌ڵاتی ناتۆدا گۆڕانكاری نوێ هاتوونه‌ته ئاراوه. له ئه‌ڵمانیا باس له كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت. له ئه‌وروپای ناوه‌ڕاست و خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپاش باس له دانانی فه‌رمانده‌ییه‌كی هاوبه‌شی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئه‌وروپا ده‌كرێت. داواش ده‌كرێت، نه‌مسا كه نه‌چووه‌ته ناو ناتۆ، به‌شداری له‌و فه‌رمانده‌ییه بكات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌ڵمانیا پێشنیازیكردووه، وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ په‌یكه‌ری سه‌ربازی ناتۆ، سوپایه‌كی ئه‌وروپایی درووست بكرێت. ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پشتیوانی ئه‌و پێشنیازه ده‌كات. ئه‌مه‌ش دژی ئه‌مه‌ریكایه. له واشنتن به ته‌واوی هه‌ست به مه‌ترسی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌وروپاییه‌كان ده‌كرێت. ئه‌مه‌ریكاییه‌كان وا لێكی ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌وروپاییه‌كان ده‌یانه‌وێت له واشنتن دوور بكه‌ونه‌وه.
به‌م دواییانه یادداشتی لێكتێگه‌یشتن له باره‌گای سه‌ره‌كی ناتۆ له برۆكسل واژوو كرا. به گوێره‌ی یادداشته‌كه، وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كار بۆ دامه‌زراندنی فه‌رمانده‌ییه‌كی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن.
ئه‌وروپاییه‌كان ده‌ڵێن هۆكاری دامه‌زراندنی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه، زوو وه‌ڵامدانه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر و ئاماده‌كارییه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی سیاسی و سه‌ربازی كه له به‌ڵكان بێته ئاراوه.
ئ.ر