ھاتنی وەرزی زستان ئاوارەكان نیگه‌ران ده‌كات

كەمپەكانی سنووری دھۆك پێویستیان بە كەلوپەلی زستانەیە
kurdistan24.net

K24- دهۆك:

وەرزی زستان و سەرما و سۆڵە نزیكە و ژمارەی ئاوارەكانیش لە زیابووندایە، لە كەمپەكانی سنووری پارێزگای دھۆكیش، ئاوارەكان لە دۆخێكی خراپدان و زستانیش زیاتر دوودڵی كردوون.

هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بۆردی كاروباری مرۆیی كە سەرپەرشتی كەمپەكانی ئاوارە و پەنابەران دەكات، رایدەگەیەنێت، حكوومەتی عێراق ھاوكارییان ناكات و ئەوانیش لە توانایاندا نییە، پێداویستییەكانی زستان بۆ ئاوارە و پەنابەران دابین بكەن.

داواش لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەكات، له‌ به‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌كان و په‌نابه‌ران ھاوكاریان بن.

H.B