كه‌ركووك له‌ ژێر مه‌حه‌كی هه‌مواری ده‌ستووردایه‌

بۆچی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور به‌ "پیلان له‌ دژی هه‌رێم" وه‌سف ده‌كرێت؟
kurdistan24.net

K24 - كه‌ركووك:

هەموارکردنەوەی دەستوور بەلای خەڵکی کەرکووکەوە بیانوویەکە بۆ پەراوێزخستنی کورد و دابڕینی یەکجارەکی کەرکووك و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، هەنگاوێکی لەوجۆرەش بە پیلانێک دەزانن و داوا دەکەن کورد خۆی ئامادەبکات و بەرنامەی هەبێت بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو پیلانەكە.

دەستبردن بۆ مەلەفی کەرکووك لەڕێگەی گۆڕانکاری لە بڕگەکانی دەستوور، بەلای کوردەوە ترسناکە.

خۆپێشاندانەکانی عێراق، بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانە کە هاووڵاتیان نییانە، بەڵام خەریکە داواکارییەکان بۆ لێدان لە مافە دەستوورییەکانی کورد دەقۆزرێنەوە.

لە ئاستی باڵا کورد ئامادەکاری دەکات بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر پلانێك، بۆ ئەمەش کۆبوونەوەکان چڕکراونەتەوە و کارتی یاسایی و دەستووریش بۆ ئەمە هەیە.

لە دووساڵی ڕابردووی حووکمی سەربازیدا هاووڵاتیانی کورد لە کەرکووک خوورماتوو و ناوچە جێناکۆکەکان تاڵی زۆریان چەشت، لەوە زیاتر سەبری ئەیوبیان کۆتایی دێت و قبووڵی ناکەن، ئەمە بۆچوونی خەڵکە.