قەڵایەكی سەردەمی ئۆرارتۆ لە سیدەكان دۆزرایەوە
K24 - سۆران
گه‌ڕان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كانی شارستانییه‌تی ئۆرارتۆ، كه پایته‌خته‌كه‌ی مه‌ساسیر بووه به‌رده‌وامه، تیمیكی پسپۆری شوێنه‌وارناسی بیانی، له ده‌ڤه‌ری برادۆست قه‌ڵایه‌كی سه‌رده‌می ئۆرارتۆیان دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیاری شوێنه‌وارناسانی جیهانی ده‌داته‌وه، كه چه‌ندین ساڵه توێژینه‌وه‌ی لەبارەوە ده‌كه‌ن.
دیواری قه‌ڵایه‌كە پانییه‌كه‌ی 2 مه‌تر دەبێت، مایكڵ دانتی شوێنەوارناس لە ئەمەریكا ھاتووە و به‌وردی كار له‌سه‌ر پاشماوه‌ی ئه‌و دیواره مێژووییه‌ی ته‌پۆلكه‌یەی گوندی مجێسه‌ر له سیده‌كان ده‌كات، نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت قه‌ڵا بووبێت به پانی نزیكه‌ی 9 مه‌تر و درێژی زیاتر له 20 مه‌تر.
بەگوێرەی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان له شارستانیه‌تی ئۆرارتۆ، هه‌موويان يه‌ك نه‌ته‌وه بوونه و به يه‌ك زمان دواون و به نه‌ته‌وه‌ش كورد بوونه، ناو‌ی گوندی مجێسه‌ریش گومان ده‌كرێت له مه‌ساسیره‌وه هاتبێت.
له به‌ڵگه مێژووییه‌كان دانیشتوانی شارستانیه‌تی ئۆرارتۆ هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه له‌مێژووی ميزۆپۆتاميا ناويان دێ و دانيشتواني (سوبارتۆ- كوردستانی كۆن) بوون، موساسير به هه‌رێمێك ده‌گوترا له هه‌رێمه‌كاني ده‌وڵه‌تی ئۆراتۆ، پايته‌ختي ئه‌و هه‌رێمه‌ش هه‌ر به موساسير ناوده‌برا و دانیشتووی ره‌سه‌نی زاگرۆسن.
ھ.م