عێراق شوێنی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئێران و به‌حرێنی دیاریكرد
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاری دا دوو یاری داهاتووی له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر و جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا له‌سه‌ر خاكی ئوردن ئه‌نجام بدات.
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كانی شاره‌كانی عێراق، فیفا بڕیاری دا دوو یاری داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌رامبه‌ر به‌حرێن و ئێران بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق بگوازرێته‌وه، له‌م پێناوه‌شدا فیفا فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی سه‌ربه‌ست كرد كه وڵاتێك بۆ ئه‌نجامدانی یارییه‌كانی دیاری بكه‌ن.
عه‌بدولخالق مه‌سعوود سه‌رۆكه كورده‌كه‌ی فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له لێدوانێكدا ئاشكرای كرد كه وڵاتی ئوردن ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه كه میوانداریی دوو یاری داهاتووی عێراق بكه‌ن.
عه‌بدولخالق مه‌سعوود ده‌شڵێت: ئوردن بڕیاریداوه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا رێكاره‌كانی بۆ میوانداریكردن دوو یاری داهاتووی عێراق بگرێته‌به‌ر، له‌م پێناوه‌شدا به‌ڵێنی داوه هه‌موو كارئاسانییه‌ك بۆ ڤیزای یاریزانان و شاندی هه‌ڵبژارده‌كان بكات.
سه‌رۆكه كورده‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق داوا له هانده‌رانی عێراق ده‌كات له هه‌موو شوێنه‌كانه‌وه بۆ پاڵپشتیكردنی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان رووبكه‌نه ئوردن و جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كارئاسانی بۆ هانده‌ران ده‌كرێت.
عێراق هه‌وڵیدا دوو یارییه‌كه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر ئێران و به‌حرێن له رۆژانی 14 و 9ـی ئه‌م مانگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی به‌سرای نێوده‌وڵه‌تی بكات، به‌ڵام به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كان ئه‌م دوو یارییه بۆ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌گوازرێنه‌وه و له هه‌مان رێككه‌وت له‌سه‌ر خاكی ئوردن به‌ڕێوه ده‌چێت.
له پاڵاوتنی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر و جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا، عێراق كه‌وتۆته كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م، له 3 یاری 2 بردنه‌وه و یه‌كسانبوونێكی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 7 خاڵ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه، به‌حرێن به 7 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ له پله‌ی دووه‌م دێت، ئێرانیش به 6 خاڵ له پله‌ی سێیه‌م ده‌بینرێت.