مزگەوتێك بووەتە بەشێكی گرنگ لە بەرخودانی كورد

تەرمی زۆربەی شەھیدان قامشلۆ لەم مزگەوتەوە بەرەو گۆڕستان بەڕێدەكەن
kurdistan24.net

K24 - قامشلۆ

مزگەوتی قاسمۆ لە شاری قامشلۆ یەکێکە لە کۆنترین مزگەوتەکانی ئەو شارە، ھاووڵاتیانی قامشلۆ دەڵێن ئەو مزگەوتە شوێنی شۆڕش و بەرخودانی کورد بووە، تەنانەت لەم مزگەوتەوە تەرمی شەھیدان بە خۆپیشاندان بەرەو مەزارگەی شەھیدان بەرێدەکرێن، کوردستان24 چیرۆکی گرنگی و تایبەتمەندی ئەو مزگەوتەی رۆژئاوا دەخاتەڕوو.

سوارە خەلەف، ھاووڵاتییەكی دانیشتووی قامشلۆوە، بە كوردستان24ی گوت: "لەكاتە ناخۆشەكاندا مزگەوتی قاسمۆ وەك ماڵی ئێمە وایە، زۆرجار لە ترسی گرتن و كوشتن لەو مزگەوتە خۆمان شاردووەتەوە".

لە دەستپێكی خۆپیشاندانەكان دژی رژێمی سووریا، لە ساڵی 2011 بۆ یەكەمجار ناڕەزایەتیەكانی خەڵكی قامشلۆ دژی حكوومەتی سووریا لە مزگەوتی قاسمۆ دەستیپێكرد.

مزگەوتی قاسمۆ، 60 ساڵە دامەزراوە و وتارخوێنی مزگەوتەكە زیاتر لە 40 ساڵە عیبادەت لەو مزگەوتە دەكات، پێی وایە ئەو مزگەوتەی قامشلۆ تایبەتمەندی زۆری ھەیە.

ھ.م