"زڵ‌اتان بۆمبه گه‌وره‌كه‌ی خۆی له ته‌مه‌نی 38 ساڵی ته‌قانده‌وه"
به گوێره‌ی به‌شێكی زۆر له میدیاكان، زڵ‌اتان ئیراهیمۆڤیچ بڕیاری خۆی داوه و له گواستنه‌وه‌ی زستانه بۆ یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵیا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێشتر له وه‌رزی 2011 ـ 2012 یاری بۆ ئه‌و یانه‌یه كردووه.
ئیبراهیمۆڤیچی ته‌مه‌ن 38 ساڵ كه ماوه‌ی دوو وه‌رزه له خولی ئه‌مریكا یاری بۆ یانه‌ی لۆس ئانجلس گاڵاكسی ئه‌مریكا ده‌كات بڕیاریداوه له‌و یانه‌یه بڕوات و بۆ ئه‌ورووپا بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی زڵ‌اتان پێشتر نزیكبوونه‌وه‌ی خۆی له یانه‌یه‌كی ئیسپانیا راگه‌یاند، به‌ڵام به گوێره‌ی نوێترین سه‌رچاوه‌كان، ئه‌م هێرشبه‌ره سویدییه له‌گه‌ڵ یانه‌ی میلان رێككه‌وتووه.
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ، پێشتر یاری بۆ به‌شێك له یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا كردووه و به‌ڵام له‌گه‌ڵ هیچ كامێك له یانه‌كان له بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌ختی نه‌بووه و خاوه‌نی هیچ نازناوێكی جامه گوێچكه‌داره‌كه نییه.
ئیبرا پێشتر 56 گۆڵی بۆ میلان، 26 گۆڵی به درێسی یوڤێنتۆس و 48 گۆڵ له‌گه‌ڵ ئا‌یاكس و 66 گۆڵیشی بۆ ئینته‌ر میلان كردووه، له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمانیش خاوه‌نی 156 گۆڵه، له كۆی 46 یاری به درێسی بارسێلۆنا 22 گۆڵی كردووه و له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتدیش 29 گۆڵی هه‌یه.