ئه‌سه‌د: ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌غدادییان بۆ بینینی رۆڵی "خه‌لیفه‌ی موسڵمانان" ئاماده‌كرد
K24 - هه‌ولێر:
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا رایگه‌یاند: "ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری پێشووی داعش كه له‌م دوواییانه‌دا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه له سووریا كوژرا، پێشتر له گرتووخانه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و له‌ژێر چاودێریی ئه‌وان بووه و خۆیان ئازادیان كردووه، ئه‌گه‌ر رۆڵێكیان پێ رانه‌سپاردبێت ئازادیان نه‌ده‌كرد".
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی روسیا الیوم كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11/11/2019 بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكی سووریا گوتوویه‌تی: "ئه‌مه‌ریكییه‌كان خۆیان به‌غدادییان ئازاد كردووه و پێشتر له زیندانێكی خۆیاندا بووه، ئه‌گه‌ر رۆڵێكیان پێ نه‌سپاردبێت ئازادیان نه‌ده‌كرد. به‌غدادی له ناكاو ده‌ركه‌وت و خۆی وه‌ك خه‌لیفه‌ی موسڵمانان له جیهان ناساند، به‌غدادی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئاماده‌یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆڵه بگێڕێت، ئێمه باوه‌ڕ به چیرۆكی كوشتنیشی ناكه‌ین، له‌وانه‌یه كوژرابیت، به‌ڵام نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌و چیرۆكه‌دا باسكراوه".
ئه‌سه‌د ده‌ڵێت: "ئێمه به‌شێك نه‌بووین له هیچ پرۆسه‌یه‌ك، هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان دامه‌زراوه‌كانی سووریا و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا نییه. په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی وڵاتانی رۆژئاواش نییه كه راسته‌وخۆ رۆڵی دژایه‌تییان به‌رامبه‌ر سووریا بینیووه".