نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان په‌یامی سیستانی ده‌گه‌یه‌نێت
K24 – هه‌ولێر:
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، "جینین هانس بلاسخارت"، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سه‌ردانی "ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی" له نه‌جه‌ف كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدا ره‌وشی عێراق تاوتوێ بكات.
له شاری نه‌جه‌ف، "بلاسخارت"، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، گوتی: "مه‌رجه‌عی شیعه له عێراق له كۆبوونه‌وه‌ماندا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی ئاشتیانه بوونی خۆپیشاندانه‌كان كردووه‌ته‌وه. رایگه‌یاندووه، نابێت توندوتیژی هه‌بێت. نابێت ده‌ستگیركردن و رفاندنی چالاكان هه‌بێت. داواشیكردووه، لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه بكرێت، كه توندوتیژیان به‌كارهێناوه. هه‌روه‌ها به پێویستی زانیوه كار بكرێت بۆ چاكسازی راسته‌قینه له ماوه‌یه‌كی ماقووڵدا".
هه‌روه‌ها گوتی: "سیستانی وای ده‌بینێت، خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخواز نه‌چنه‌وه ماڵه‌كانیان، تاوه‌كو داوا ره‌واكانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران نه‌توانن یان نه‌یانه‌وێت داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌وا ده‌بێت رێگایه‌كی دیكه بگیرێته به‌ر".
ئ.ر