به هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی كابینه‌ی نوێ گه‌شبینم
دۆمه‌نیك ماس، كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌تی كوردستان 24 دا رایگەیاند: "گه‌شبینه به كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ویستێكی جددی هه‌یه بۆ به‌رده‌وامبوون له هه‌نگاوه چاكسازییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه چاره‌نووسی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان".
له‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر، وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیاری په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و بارودۆخی ناوچه‌كه ده‌داته‌وه.