تۆمارێكی به‌غدادیی بڵاو ده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رایگه‌یاند، تۆمارێكی ده‌نگی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی پێشووی داعشیان ده‌ستكه‌وتووه، كه تێیدا به‌غدادی لۆمه‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌كات.
روانگه‌ی سووریا راشیگه‌یاندووه، ئه‌و تۆماره ده‌نگییه كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) و له كاتی هێرشكردنه سه‌ر باره‌گایه‌كی چه‌كدارانی داعش له دێرزوور، كه له سێپتێمبه‌ری 2018 ئه‌نجامیانداوه، ئه‌و تۆماره‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، له تۆماره‌كه‌دا به‌غدادی ره‌خنه له ئه‌ندامانی داعش ده‌گرێت و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هۆكاری شكسته‌كانیان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هه‌ندێكیان به كۆكردنه‌وه‌ی پاره و سامان خه‌ریك بوون و ناوبانگی ئه‌وانی دیكه‌شیان له‌كه‌دار كردووه.
له كۆتایی مانگی رابردوودا له ئاكامی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا، به‌غدادی له ناوچه‌یه‌كی باكووری ئیدلب له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ره‌كانی كوژرا.