جه‌یمس جێفری بۆ كوردستان24: هۆشداریمان له پاكتاوی ره‌گه‌زی دژی كورد داوه
K24 - واشنتن:
جه‌یمس جێفری، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا رایگه‌یاند، هۆشداریان له پاكتاوی ره‌گه‌زی دژی كورد داوه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا (رۆژئاوای كوردستان) و رایگه‌یاند، پێویسته ته‌نها خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێنرێنه‌وه و له "ناوچه‌ی ئارام" نیشته‌جێ بكرێن.
جەیمس جێفری به كوردستان 24ی راگه‌یاند، نابێت خه‌ڵكی ناوچه‌ی دیكه‌ی سووریا، كه ئێستا ئاواره‌ن بگه‌ڕێنرێنه‌وه ناوچه‌ی ئارام و له‌وێ نیشته‌جێ بكرێن.
داواشیكرد، پێویسته رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بكات بۆ ناوچه‌ی ئارام.
جێفری له باره‌ی به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، گوتی: "عێراق و تەنانەت زۆربەی وڵاتانی ئەندام لەم هاوپەیمانیيە بە باشی دەزانن کەوا هێزەکانمان لە عێراق بمێننەوە".
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، كۆتاییهێنانی داعش به یه‌كجاری كاتێكی زۆری ده‌وێ و ئاشكراشی كرد، هێزێكی زۆریان له عێراق هێشتووه‌ته‌وه.
ئ. م