كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا چاوه‌ڕێی په‌شیمانبوونه‌وه‌ی توركیایه
K24 – هه‌ولێر:
لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له "ئه‌نجوومه‌نی پیران"ـی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، "چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی توركیا ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره له كڕینی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی رووسی (ئێس400) پاشگه‌ز ببێته‌وه، سزای به‌سه‌ردا ناسه‌پێنن".
سیناتۆری كۆمارییه‌كان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه، "جیم ریچ"، رایگه‌یاند، "نوێنه‌ران و پیرانی ئه‌مه‌ریكا چاوه‌ڕێن به‌م نزیكانه توركیا بڕیاری خۆی بدات و هه‌ڵوێستی خۆی بگۆڕێت".
لێدوانی ئه‌و سیناتۆره‌ی ئه‌مه‌ریكا، دوای دوو رۆژ له‌و سه‌ردانه دێت، كه سه‌رۆكی توركیا، "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" بۆ "واشنتن" ئه‌نجامیدا.
پێشتر هه‌ریه‌ك له سیناتۆری دیموكراته‌كان، "كریس ڤان هۆلن" و سیناتۆری كۆمارییه‌كان، "لیندسی گراهام"، رایانگه‌یاندبوو، "پڕۆژه‌ی سزادانی توركیایان به هۆی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باكووری سووریا پێشكه‌ش كردووه".
به گوێره‌ی پڕۆژه یاسا ئاماده‌كراوه‌كه، ئه‌مه‌ریكا سزا به‌سه‌ر كه‌رتی وزه‌ی توركیادا ده‌سه‌پێنێت. هه‌روه‌ها هاوكاری سه‌ربازی واشنتن و ئه‌نقه‌ره راده‌گیرێت.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر