به فه‌رمی بایرن میونشن راهێنه‌ری نوێی ده‌ستنیشان كرد
بایرن میونشن بەفەرمی بڕیاریدا هانسی فلێک وەکو راهێنەری یانەکە لە پۆستەکەی بەردەوام بێت.
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاندووە، هانس فلێک وەکو راهێنەری یانەکە بەردەوام دەبێت و متمانەی تەواوی خۆیان بۆ ئەو راهێنەرە دووپاتکردووەتەوە، کە بە شێوەیەکی کاتی لە شوێنی نیکۆ کۆڤاچ ئەرکی راهێنەرایەتی باڤارییەکانی لە ئەستۆگرتبوو.
دوای دۆڕانە گەورەکەی بایرن میونشن بەرامبەر ئێنتراخت فڕانکفۆرت، نیکۆ کۆڤاچ لە راهێنەرایەتی بایرن دوورخرایەوە و بە شێوەیەکی کاتی هانس فلێک لە شوێنی بەردەوام بوو، بەڵام هانس فلێک بەرامبەر ئۆڵمپیاکۆس و بۆرووسیا دۆرتمۆند دوو بردنەوەی گەورەی بەدەستهێنا و بووە جێگای رەزامەندی بەرپرسانی بایرن و بڕیاریان دا لە یانەکە بیهێڵنەوە.
هانس فلێکی ته‌مه‌ن 54 ساڵ پێشتر له نێوان ساڵانی 1985 تا 1990 وه‌ك یاریزان یاری بۆ یانه‌ی بایرن میونشن كردووه، پێش ئه‌وه‌ی له ناوه‌راستی ئه‌مساڵ ببێته یاریده‌ده‌ری نیكۆڤاچ كۆڤاچ وه‌ك یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی بووه له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا.