خانه‌واده‌ی شای پێشووی ئێران نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی حكوومه‌تی تاران ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
ره‌زا په‌هله‌وی، كوڕی شای پێشووی ئێران و فه‌ره‌ح دیبا په‌هله‌وی، خێزانی شا، به‌رامبه‌ر گرانبوونی نرخه‌كان و خراپی گوزرانی هاووڵاتیان، ره‌خنه‌ی توند له حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی ده‌گرن و داوای رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی تاران ده‌كه‌ن.
له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ره‌زا په‌هله‌وی كه شۆڕشی ئیسلامی ئێران له ساڵی 1979 به سه‌ركردایه‌تی خومه‌ینی كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی باوكی هێنا، نووسیویه‌تی: "رژێمی ئێران به‌ڵێنی به هاووڵاتیان دا، ئاو و كاره‌با بێبه‌رامبه‌ر بۆیان دابین بكات، كه‌چی نه‌وته‌كه‌شی بۆ لایه‌نه نائێرانییهكان دابینكرد و هه‌ژاری و دهردهسهریشی بۆ ئێرانییه‌كان بێبه‌رامبه‌ر ده‌سته‌به‌ر كرد".
ره‌زا په‌هله‌وی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "تاكه چاره‌سه‌ر ته‌نیا رووخاندنی ئه‌و تایفهگهره دوژمنكارانه‌یه كه له دژی ئێران كار ده‌كات.. ئه‌مه به‌سه كه باوه‌ڕمان به هێزی خۆمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره بكه‌ین".
نظامی که با وعده مجانی کردن آب و برق بر سر کار آمد، نفت را برای حامیان غیرایرانیاش، و فقر و رنج را برای ایرانیان رایگان کرده است. تنها راه چاره، برانداختن این #فرقه_تبهکار ضدایرانی است. کافی‌ست به قدرت خودمان ایمان داشته باشیم.#قدرت_مردم#ایران_متحد pic.twitter.com/6fZWkQemu0
— Reza Pahlavi (@PahlaviReza) November 15, 2019
هه‌روه‌ك فه‌ره‌ح دیبا په‌هله‌وی، هاوسه‌ری محه‌مه‌د ره‌زا به‌هله‌وی شاری كۆچكردووی ئێران له‌باره‌ی خۆپێشاندانه‌كانی ئێرانه‌وه گوتی: "مافی ئێرانییه‌كانه له دژی ئه‌و بڕیارانه بوه‌ستنه‌وه كه وه‌ك گه‌رده‌لوول گوزه‌رانی ژیانی ئه‌وانی راپێچكردووه".
اعتراضات ا خیر در ايرانhttps://t.co/58UUC9k6oo pic.twitter.com/5VYm7IxWI9
— FARAH PAHLAVI (@ShahbanouFarah) November 15, 2019
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، له ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینییه‌وه، خۆپێشاندانی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر بڕیاری حكوومه‌ت بۆ زیادكردنی نرخی به‌نزین بۆ سێ ئه‌وه‌ندی نرخه‌كه‌ی، له ژماره‌یه‌ك گه‌وره شاری ئێران سازكراون و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له توندوتیژییه‌كاندا ژماره‌یه‌ك خۆپێشانده‌ر كوژراون و برینداربوونه.
H.B