ئه‌نقه‌ره: سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان ده‌كه‌ینه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، "سلێمان سۆیلۆ" رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره هه‌موو ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ی داعش ده‌گێڕێته‌وه وڵاته‌كانیان، كه ئێستا له توركیا له زینداندان.
گوتیشی: "ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمانی تاوتوێی ئه‌و پرسه‌ی كردووه و له په‌یوه‌ندیدایه".
روونیشیكرده‌وه، "تا كۆتایی ئه‌مساڵ توركیا زۆرینه‌ی ره‌های داعشه ده‌ستگیركراوه‌كان ره‌وانه‌ی وڵاتانیان ده‌كاته‌وه".
وه‌یری ناوخۆی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هه‌ندێك وڵات ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌یان له هاووڵاتییه‌كانیان سه‌ندووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا و مافه‌كانی مرۆڤه و ئه‌وان مافی ئه‌وه‌یان نییه، ره‌چه‌ڵه‌كنامه له هاووڵاتیان وه‌ربگرنه‌وه".
تا ئێستا توركیا 10 هاووڵاتی ئه‌ڵمانی، یه‌كێكی ئه‌مه‌ریكی، یه‌كێكی به‌ریتانی گێڕاوه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كانیان و بڕیاریشه ژماره‌یه‌ك ئێرله‌ندی و فه‌ره‌نسی له رۆژانی داهاتوو ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان بكاته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر