به ڤیدیۆ.. بارسێلۆنا شكستی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن گۆڕی
یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنێكی به زه‌حمه‌تی له لالیگا به‌رامبه‌ر لیگانیس به‌ده‌ستهێنا و به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه و شوێنی خۆی له پێشه‌نگی خوله‌كه پته‌وتر كرد.
له گه‌ڕی سێزده‌یه‌می لالیگا، بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی یانه‌ی لیگانیس.
له ده‌ستپێكی یارییه‌كه هێرشبه‌ری مه‌غریبی یووسف نه‌سڕی له خوله‌كی 12 گۆڵی پێشكه‌وتنی له دژی بارسێلۆنا كرد و گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه به‌رژه‌وه‌ندی لیگانیس كۆتایی هات.
دواتر له گێمی دووه‌م، لویس سوارێزی هێرشبه‌ری ئۆروگوایی له خوله‌كی 53 ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ بارسێلۆنا یه‌كسان كرده‌وه.
پاشان ئارتورۆ ڤیدالی ناوه‌راستكاری چیللی له خوله‌كی 57 هاته نێو یاریگه و له خوله‌كی 79 بارسێلۆنای به گۆڵێك پێشخست و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌م ئه‌نجامه له به‌رژه‌وندی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه كۆتایی هات.
له یارییه‌كه‌دا سێرخیۆ بۆسكێتس به‌هۆی وه‌رگرتنی پێنجه‌مین كارتی زه‌رد بۆ یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید سڕ كرا.
بارسێلۆنا به كۆكردنه‌وه‌ی 28 خاڵ له پێشه‌نگی لالیگا مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا لیگانیس ئه‌م وه‌رزه به‌دۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌كات و به كۆكردنه‌وه‌ی ته‌نیا 6 خاڵ له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت.