چالاكی داعش له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان زیاتر بووه‌

داعش له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كانی سوودی له‌ بۆشایی نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی عێراق وه‌رگرتووه‌
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

چالاکییەکانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان تا دێت زیاتر دەبێ، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستانیش دەڵێت: داعش بەردەوامە لە سوودوەرگرتن لەو بۆشاییەی لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە هەیە و لەوێوە کردەوەکانی ئەنجامدەدات.

جه‌بار یاوه‌ر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، لە هەندێك شوێن مەودای نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە 40 کیلۆمەتر زیاترە.

هاوکات فەریق جەمال ئیمینکی، سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەش دڵنیایی دەدات، لەوەی لە ئامادەباشی تەواودان بۆ هەر ئەگەرێك، کە جموجۆڵی شانەکانی داعش درووستی بکات.

پێشتر بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان هێزەکان و دانانی میکانیزمی کاری هاوبەش لە ناوچە كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، گفتوگۆ لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق هەبوو.

H.B