مۆرینهۆ دیسان به لێداونه‌كانی میدیاكانی هه‌ژاند
خۆزێ مۆرینهۆ به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری تۆتێنهام ئاشكرای ده‌كات ترسیان له یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگ نییه و ئامانجیان گه‌یشتنه به قۆناخی شازده، ده‌شڵێت خاوه‌نی هاری كه‌ینن و بیر له گواستنه‌وه‌ی ئیبراهیمۆڤیچ ناكه‌نه‌وه.
خۆزێ مۆرینهۆ له پرێس كۆنفرانسێك پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌یان له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئۆلۆمپیاكۆس ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له هیچ یارییه‌كی چامپیۆنزلیگ ناترسین، ده‌شڵێت: پێویستمان به‌وه‌یه قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ تێپه‌ڕێنین، ئه‌و كاته‌شی ده‌گه‌ینه قۆناخۆی شازده ده‌توانین بیر له ده‌رفه‌تی گه‌یشتنمان به قۆناخه‌كانی دواتر بكه‌ینه‌وه.
مۆرینهۆ ده‌شڵێت: هه‌موو رووداوه‌كانی چامپیۆنزلیگ هۆكاری خۆی هه‌یه له‌وكاته‌ی سه‌رده‌كه‌وێت یان تووشی شكست ده‌بیت، چه‌ند جار دۆڕاوین به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان یاخود گۆڵ لێكران له‌دوایین خوله‌ك، هه‌روه‌كو وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ تۆتێنهام روویدا، به‌رامبه‌ر مان سیتی سوودی له ڤار بینی، هه‌روه‌ها گۆڵه‌كه‌ی مۆرا به‌رامبه‌ر ئه‌یاكس، گه‌یشتن به یاری كۆتایی ده‌ستكه‌وته، به‌ڵام مێژوو نییه.
مۆرینهۆ گوتیشی: په‌یوه‌ندیه‌كی باشم له‌گةڵ ئیبراهیمۆڤیچ هه‌یه، ئه‌و یاریزان و كه‌سێكی باشه، به‌ڵام واینابینم ده‌رفه‌ت هه‌بێت كه بیگوازینه‌وه ریزه‌كانمان چونكه خاوه‌نی باشترین هێرشبه‌ری پرێمه‌رلیگین، ناكرێت ئیبراهیمۆڤیچ بگوازینه‌وه له كاتێكدا خاوه‌نی هاری كه‌ین بین.
مۆرینهۆ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: په‌له‌م لێ مه‌كه‌ن و كاتم بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانمان پێویسته، ئه‌وكات ده‌توانین ركابه‌ری سه‌رجه‌م یانه‌كانی ئه‌ورووپا بكه‌ین.