هواوی: به‌ بێ خزمه‌تگوزارییه‌كانی گوگڵیش باشترینین

پێی وانییە قەدەغه‌کردنی گووگڵ کێشە بۆ کۆمپانیاکەیان دروستدەکات

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای هواوی پێی وایە کۆمپانیاکەن بێ هاوکارییه‌کانی کۆمپانیای گووگڵ باشترین ناونیشانی بازرگانین بۆ بەرهەمهێنانی مۆبایلە هۆشمەندەکان.

رێن چینگ  دامەزرێنەری هواوی رایگەیاند، پێی وانییە قەدەغه‌کردنی گووگڵ کێشە بۆ کۆمپانیاکەیان دروستدەکات، جەختیکردەوە، کە هەبوونی پلانی جێگرەوە لەسەر ئاستێکی فراواندا پشتیوانی لێدەکرێت.

هاوکات دامەزرێنەری هواوی پێ وایە، تا ئێستا ئەمریکا بەهێزترین وڵاتە لە بواری داهێنان و هیچ رکابەرێکی نییە، تەنانەت چینیش ناتوانێت لە چەند دەیەی داهاتوو رکابەری ئەمریکا بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمساڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆمپانیاکانی گووگڵ و ئەنتێلی وڵاتەکەی قەدەغەکرد کە بەرهەمەکانیان بە هواوی بفرۆشن، بەڵکو دەبێت رەزامەندی حکوومی بەدەستبهێنن بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ هواوی چینی. هەروەها ترەمپ ئەو کۆمپانیا چینییەشی خستە ناو لیستی رەشەوە بەوەی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا.